کاتێک ترس جێگەی ویژدان دەگرێتەوەبێدەنگی وبێ هەڵوێستی دەبێتە بەشێک لەکەلتور
مەترسییەکی قووله کاتیک بیدەنگی له کردارێکی کاتییه وه ببیته شێوازیکی باو لەكومەڵگەدا. کاتیک تاکەکان فێر دەبن له بەرامبەر ناداد پەروەری و سنووردار کردنی ئازادی بێدەنگ بن، ئەگەری ئەوه هەیە نەوەکانی داهاتووش ئەو بیدەنگییه وەک شتیکی ئاسایی وەربگرن.
روژنامه نووسان له کومەڵگه دا تەنها بەرهەمهێنەری
دەق و هەواڵ نین ئەوان بەشێکن له هوشیاریی گشتی
بویه کاتێک دەنگێکی
میدیایی دەخرێته ژیر فشار یان هێرش دەکرێته سەری و داده خرێت (کەنالی زووم )به نمونه بەرگری لەمافی ئەو دەنگه ناکرێت، ئەوه به مانای هاوڕابوونه لەگەل دەسەلات
لێرەدا دەم هەوێ بەئاشکرا بڵێم .
ئەوەی بەرامبەر کەناڵی زووم دەکرێت لەغەدر تێپەریوە گەیشتووە بەلوتکەی بێ ڕەوشتی .
بەڵام بادەسەڵات بزانێ زووم جیاوازە مامەڵەی پێوە ناکرێ بەکوردییەکی زۆر سادە بۆ فرۆشتن نییە
زووم ئەو کەناڵەیە کە بەجەستەیەکی بریندارەوە بەردەوامە بەجۆرێک کە تائێستاش جێگەی ترسە لەدڵی دەسەڵاتدا ئاخر ناکرێ نابێ تۆ کەخاوەنی تانک و تۆپ و درۆنبی هێندە ترست هەبێ لەکەناڵێک کە ئەوەی پێت کراوە کردوتە بەرامبەری .ئایا دەتان هەوێ چیتر بکەن
هەرپەیجێکی مابوو لەفەیسبوک ئەویشتان هاک کرد
ئەزانن ئەوەی کەناڵی زومی جوانترکردووە بەڕێوبەرەکەیەتی بەهێمنی و بەسەنگینی بەهەمووانی وت زووم بەردەوام دەبێ
کەواتە دەست هەڵگرن واز لەزووم بێنن تێبگەن نەزووم نەبەڕێوبەرەکەی نرخیان لەسەر داناندرێت بۆ فرۆشتن نیین
ئەوەی بۆتە جێگەی باس و ترس لەدڵی زۆرێکماندا ئەوەیە کە دەسەڵات بەئاشکرا کاری لەسەردەکات داخستن و هاک کردنی ئەو کەناڵ و پەیجانەی کە دەنگی ئازادیان لێوە دەردەچێت و بونەتە دەرچەیەک بۆ چالاکوان و ڕۆژنامەنوسان
کەناڵی زووم کەتا ئێستا بەداخراوی ماوەتەوە تەنها پەیجێکی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک مابوو دەسەڵات ئەویشی هاک کرد.
لێرەدا بەتەنها کێشەکە زووم نییە .کێشەگەورەکە ئەو بیرە تەسکە دژە ئازادییە یە کە هەرکەس و هەردەزگایەک هەربیرێکی جیاواز لەوان بیر بکاتەوە بەمەترسی دەزانن بۆ سەر دەسەڵاتی خۆیان و هەوڵی لەناو بردن و کپ کردنی دەدەن
بۆیە دەبێ تاکی کورد هۆشیاربێ دژی هەموو ئەوستەموو زوڵمە ڕاوەستن کە هەردوو پارتی دەسەڵات لەهەرێمی کوردستان ئەنجامی دەدەن
هۆشیاری تاک واتە هۆشیاری کۆمەڵگە هۆشیاری کۆمەڵگاش واتا کۆمەڵگەیەکی زیندوو واتا کۆمەڵگەیەکی تەندروست کەهیچ کات ژێردەستەیی و ستەم قبوڵ ناکات
نوسینی پشتیوان عسمان

