سەرەبابەت

سودانی بڕیارێکی گرنگی لە بەرژەوەندی جوتیاران دا

سودانی بڕیاری پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی دا لەسەر چۆنییەتی مامەڵەکردنی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ گردبوونەوەی جوتیاران کە هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان پێکردوون و جەختی لە وەرگرتنی تەواوی داواکارییەکانیان کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ـی ئایاری ٢٠٢٦، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی، بەدواداچوون دەکەن لەبارەی کێشەی پارەی جوتیاران و رووداوی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندانی ناڕەزای جوتیاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکان هەروەها جەختدەکەنەوە لە پاراستنی مافی خۆپیشاندانی هێمنانە.

وتیشی، بە وردی چاودێری داواکاریی جوتیاران دەکات لەبارەی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندانە هێمنانەکەیان و رایگەیاند، پێویستە تەواوی داواکاریی جوتیاران وەربگیرێت و لێکۆڵینەوە برێت لە شێوازی مامەڵەی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ ئەو خۆپیشاندانانە.ئاماژەی بەوەشکرد، جوتیاران رۆڵێکی سەرەکییان هەیە لە گەشەپێدانی ئابووری نیشتمانی، هەروەها حکومەت پابەندە بە بەردەوامی پشتگیریکردنیان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان بۆ گەشەپێدانی کەرتەکانیان.

من چالاکوان و ڕۆژنامەوانی سەربەخۆم، هاودامەزرێنەری کورد تەلەگرافم I am an activist,independent journalist, and co-founder of Kurd Telegraph.

لەبیرت بێت