بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی سلێمانی دیاریکرا

دوای خانەنشینبوونی ئارام محەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی، بەهۆی دیارینەکردنی جێگر یان بەڕێوەبەرێکی نوێ بۆ شوێنەکەی، کارە کارگێڕییەکانی نێو بەڕێوەبەرایەتییەکە وەستاوە و هیچ بەڕێوەبەرێکی نییە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی تەممووزی ٢٠٢٦، بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، ئارام محەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی لە دوێنێوە بە فەرمی خانەنشین بووە و کۆتایی بە ئەرکەکەی هاتووە، بەڵام تا ئێستا هیچ کەسێک وەک جێگر یان بەڕێوەبەری نوێ دیاری نەکراوە و ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە بەبێ سەرپەرشتیار ماوەتەوە.

تاوەکو ئێستا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکانی سلێمانییەوە، هیچ بڕیارێک لەسەر دیاریکردنی جێگرەوەی ئارام محەمەد نەدراوە و ناوی ئەو ئەفسەرەش ئاشکرا نەکراوە کە پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی وەردەگرێت.

لەبیرت بێت