سەرەبابەت

تەرمی مامۆستا ئاڤێستا دوای چەند مانگێک لە خنکانی لە زێی گەورە دۆزرایەوە!


​دوای چاوەڕوانییەکی زۆر و بەدواداچوونی چڕ، سەرەنجام دوێنێ تەرمی ئەو ژنە دۆزرایەوە کە گومان دەکرێت مامۆستا ئاڤێستا بێت، کە بەهاری ئەمساڵ لە ڕووباری شانەدەر خنکا. دۆزینەوەی تەرمەکە لە لێواری زێی گەورە لە سنووری ئاکرێ، کۆتایی بە مەتەڵ و نادیاریی چارەنووسی ئەو مامۆستایە هێنا.
​دۆزینەوەی تەرمەکە لە لایەن ماسیگرێکەوە
​بەپێی زانیارییەکان، نزیکەی کاتژمێر 04:00ـی ئێوارەی دوێنێ، لە گوندی ستریای سەر بە کۆمەڵگەی شەرەفۆنا کە دەکەوێتە سنووری ئاکرێ و خوار بەنداوی بێخمە (ئەوبەری زێی گەورە لە نزیک هەریر)، ماسیگرێک بە ناوی عومەر ئەحمەد شێخۆ تەمەن 20 ساڵ، تەرمێکی دۆزیوەتەوە.
​⚠️ گومانی گەورە: تەرمی مامۆستا ئاڤێستای خنکاوە
​تەرمەکە جلوبەرگی ژنان لەبەردایە، کە پێکهاتووە لە:

​فانیلەیەکی سوور.
​پانتۆڵ یان تەنوورەیەکی ڕەش.
​کالەیەکی ڕەشی ژێر سپی.

​شایەتحاڵێک کە خۆی تەرمەکەی بینیوە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندووە: “تەرمەکە شێواوە و ناناسرێتەوە، بەڵام گومانێکی زۆر دەکرێت تەرمی مامۆستا ئاڤێستا بێت.” تەرمەکە لە دووری زیاتر لە 20 کیلۆمەتر لەو شوێنەی ئاڤێستای لێی خنکا، دۆزراوەتەوە.
​لە ئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی پشکنینەوە بە فەرمی پشتڕاستی بکەنەوە کە ئایا تەرمی دۆزراوەتەوە هی مامۆستا ئاڤێستایە، کە بەهاری ئەمساڵ لە ڕووباری شانەدەر خنکا.

لەبیرت بێت