هەرزەکاری سیاسی
سیامەند حەمید
کاتی خۆی سەرکردە سیاسیەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەوپەڕی ڕیز و ئەدەب و ئەخلاقەوە سیاسەتیان دەکرد، هەرچەندە ئەوانیش زالم و دیکتاتۆر بون و بەشی خۆیان زولم و ستەمیان لە میللەت کردوە، بەڵام بەلایەنی کەمەوە ریزیان نواندوە، بەزمانیکی جوان و پاراو بەپێز ڕکابەری دوژمنەکانیان کردوە،چەندین جار شەریان کردوەو لەسەر مێزی گفتوگۆ ئاشت بونەتەوە.
بەلام بەداخەوە لە ئیستادا ژمارەیەک هەرزەکاری سیاسی پەیدا بونە کە هیچ لە خەبات و ئەزمونی سیاسی و حوکمرانیان نیە،نازانن بە چی زمانیک دیالۆگ بکەن، بەشێکی زۆریان عەرەبی و ئینگلیزی نازانن، قوتابخانەی حیزبەکانیان پڕیەتی لە کادیری دواکەوتوو نەخویندەوار، تەنها ئامانجیان سوکایەتی و بی ئەدەبی و مل شکاندنی لایەنی رکابەرو بەرامبەریانە.
پەنجا سال شۆرش و خەبات و سیاسەت بکەی لەناو ئەم جۆرە حیزب و سیاسیانە،کاتیک بەهەر هۆکاریک وازیان لێ دێنی، بە خائین و خۆفرۆش و جاسوس ناوت دێنن، بەوەش ناوەستن هەول ئەدەن مەلەفی روت و دزی و جاسوسیت بۆ دروست بکەن و بلاوی بکەنەوە، وە ئەگەر پێشیان کرا لەدەرفەتیکدا هەول ئەدەن تیرۆرت بکەن.
ئەم جۆرە سیاسیانە عاشقی جەنگ و کوشتار و تیرۆرن ، هیوایەتیان هێز و پارەو چەک و تەقەمەنیە، گەورەترین هەلی کاریان، دامەزراندنە لە میلیشیاکانی خۆیان،بۆ هەرلایەک بڕۆن هەزاران هیزی سەربازی بە سەدان چەکی قورس و سوک پاسەوانیان دەکەن.
لەگەل ئەوەشدا لە کاتی مل ملانیکانیان لەگەل یەکتردا، لەریگەی میدیا زەبەلاحەکانی خۆیانەوە، هیرشی توند دەکەنە سەر یەکتر و هەرچی جنیوی سوک و بێ ئەرزشە بە یەکتری دەلین، میللەتیش لە خوارەوە چەپلەیان بۆ لیدەدا
ئەمانە سەرەتانن بۆ کوردستان و کۆمەڵگە، لە هەموو رویەکەوە ولاتیان سەقەت کردوە،ژیرخانی ئابوریان هەلتەکاندوە، سروشتی ولاتیان شیواندوە، پەروەردەی کۆمەلگایان فاشل کردوە، شیرازەی خیزانیان تیک داوە، بەهاو کەلتوری ولاتیان تیکەلی بیگانە کردوە، هیچ شتیکیان بەجوانی و پاکی نەهێشتۆتەوە، بۆیە هەتا زوتر لەناو ببرێن، ئیمەش و ئەو میللەتە رزگارمان دەبێت.


