سەرەبابەت

جینۆساید کردنی ژینگەی کوردستان لەلایەن تورکیاوە !

سەنگەرعبدلرحمان عبداڵلە

نیشتیمان لە ژێر پێی نابەرپرسە حوکمی و حیزبیە کوردیەکان هەر ڕۆژە و بەجۆرێک هەڕاج دەکرێت،هەر ڕۆژێک زیاتر ئەوان حوکم دەکەن زیاتر برینداری دەکەن ،زیاتر سوکایەتی پێ دەکەن. بنەماڵەی بارزانی بە شێوەیەک تەسلیمی تورکیا بوون وەک ئەوەی والی تورکبن.ڕێخۆشکەر و ڕێ نیشاندەری تورکیان وە هاوبەشن لە وێرانکردنی ژینگەی کوردستان .بەداخەوە حوکمەتی فیدڕاڵی عێراقیش بێدەنگە لەئاست ئەو کارەساتە گەورەیەی کە بەرانبەر ژینگەی کوردستان دەکرێت .ئەوەی ئەمڕۆ حوکمەتی تورکیا دەیکات جینۆسایدکردنی ژینگەی کوردستانە . حوکمەتی تورکیا هەر بە کوشتنی مرۆڤی کورد نەوەستاوە بەڵکو ژینگەی کوردستانیش دەکوژێت.دەیان ساڵە تورکیا لەژێرناوی ئۆپەراسیۆنی جەنگی وێرانکەر ژینگەی کوردستان دەسوتێنێت و هاوڵاتی مەدەنی گوندنشین دەکوژێت . دەوڵەتی تورک بەبیانوی دانانی بارەگای سەربازی نۆ ملیۆن  داری ناوچە شاخاویەکانی بادینانی بڕیوە و لەناو تورکیا دەیان فرۆشێتەوە بازرگانیان پێوە دەکات ،کە ئەمەش لەسەر حیسابی وێرانکردنی ژینگەی خاکی کوردستانە !ئەم جینۆسایدکردنەی دارستانەکانی بادینان زیانێکی گەورەی ژینگەیی و مرۆی لێ دەکەوێتەوە بەتەنیا هەر داربڕین نیە ، بەڵکو دەبێتە هۆی لەناو چونی گیاندار و باڵندە کێویەکان و زیانی کوشتوکاڵیشی بۆ گوند نیشینەکان لێدەکەوێتەوە، لایەنی گەشتیاری و تێکچونی کەشوهەوای ناوجەکەش زیانی زۆری بەر دەکەوێت کە ئەوەش لەخۆیدا سەرمایەی وڵاتە ، لایەنی مێژویش لە خۆدەگرێت کە درەختی تێدایە تەمەنیان سەدان ساڵ زیاترە بڕدراونەتەوە .پێویستە حوکمەتی کوردستان و حوکمەتی فیدڕاڵی عیراق و ژینگەپارێزان و ڕێکخراوە مەدەنیەکان و چالاکوانان ئەو بێدەنگیە بشکێنن و هەڵوێستێکی ڕوون و ئاشکرا بنوێنن بەرانبەر ئەو جینۆسایدکردنەی دارستانەکانی کوردستان . ئەبێت بەخێرای ترین شێوە تورکیا ڕابگرن و لەڕێگای بەغداوە فشار بخرێتە سەر تورکیا. چیتر ڕێگە بە تورکیا نەدرێت خاکی کوردستان بکات بەمەیدانی جەنگ و چالاکی عەسکەری و سیخوڕی ئەنجام بدات ئیتر سەربازی تورکی لە کوردستان دەربکرێن ، تاوەکو چیتر هەوڵی کوشتنی ژینگە و وێرانکردنی سروشتی جوانی کوردستان نەدرێ و خەڵکی ئەوناوچانە پارێزراوبن. 

من چالاکوان و ڕۆژنامەوانی سەربەخۆم، هاودامەزرێنەری کورد تەلەگرافم I am an activist,independent journalist, and co-founder of Kurd Telegraph.

لەبیرت بێت