زەیدی: چاوپۆشی له هیچ گه‌نده‌ڵكارێك ناكه‌ین سه‌ربه هه‌ر لایه‌نێك بێت
عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دەڵێت، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بووەته داخوازییه‌كی جه‌ماوه‌ری و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه چاوپۆشی له هیچ گه‌نده‌ڵكارێك ناكه‌ین سه‌ر به هه‌ر لایه‌نێك بێت.
ئەمڕۆ شەممە ٤ـی تەمووزی ٢٠٢٦، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، عه‌لی زه‌یدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان سەردانی وەزارەتی ناوخۆی کرد و سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە بریکارانی وەزارەت و ئەفسەرانی باڵای لەخۆگرتبوو.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆک وەزیران باسی لە “دۆسیەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەردەوامبوونی حکومەت لە راوەدونانی گەندەڵکاران بۆ گەڕاندنەوەی مافەکانی هاوڵاتیی عێراقی” کرد و روونی کردەوە کە “وەزارەتی ناوخۆ دەستی حکومەتە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا”.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه چاوپۆشی له هیچ گەندەڵکارێک ناكه‌ن سەر بە هەر لایەنێک بێت”، و جارێکی دیکە جه‌ختی له فه‌رمانه‌كانی كرده‌وه بۆ “دەستەی دەسپاکی، دیوانی چاودێریی دارایی و هێزە ئەمنییەکان بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کە ئێستا بووەتە داواکارییەکی جەماوەری”.


