حەشد و هەرێم ململانێی مان و نەمان
کاوان عەلی قادر
ئەوەی ئێستا حەشدی شەعبی بەرامبەر بە کوردستان دەیکات، نە پاراستنی عێراقە و نە جێبەجێکردنی یاسا؛ بەڵکو پرۆسەیەکی ڕوونی خەفەکردنی قەوارەی هەرێمە. لە کەرکوک و شنگالەوە بگرە تا دەگاتە هێرشە درۆنییەکانی سەر هەولێر، هەمووی یەک پەیامی تێدایە: یان تەسلیم بوون، یان تێکدان.ناکرێت بەغدا بە پارەی میللەت هێزێک پڕچەک بکات کە ئیشی تەنها هەڕەشە بێت لە دانیشتوانی هەرێم و تێکدانی بژێوییان. ئەمە تەعریبێکی نوێیە بە بەرگێکی مەزهەبی و سەربازییەوە. بێدەنگیی بەرامبەر ئەم واقیعە، مانی تەنها یەک شتە: کورد خەریکە لەژێر پێی گرووپە سێبەرەکاندا هەموو دەستکەوتە مێژووییەکانی لەدەست دەدات. ئیتر کاتی ئەوە هاتووە ئەم هاوسەنگییە چەوتە کۆتایی پێ بێت.