ئایا جیهان نزیکە لە جەنگی جیهانیی سێیەم؟

ڕێژوان عبدالله

ئەم ڕووداوانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویان داوە زۆر مەترسیدارن. جیهان لە جەنگێکی گەورە نزیک دەبێتەوە و ئەوەی ڕوودەدات بە هیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندیی مرۆڤایەتیدا نییە؛ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ئاوارەبوونی هاووڵاتییەکی زۆر لە شار و وڵاتەکەیان جێگای داخی زۆرە. بەداخەوە تا ئێستا زیانێکی زۆر بەر چەندان وڵات و مرۆڤایەتی کەوتووە، کە عێراق و هەرێمی کوردستانیشی گرتووەتەوە.
​هیوادارم هەموو هاووڵاتیانی وڵاتەکەم پارێزراو بن. داوا دەکەم خەڵک لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت دەرنەچن، تا بە سەلامەتی بمێننەوە. هیوادارم جەنگەکە لەوە زیاتر تەشەنە نەسەنێت و بەرەو جەنگی جیهانیی سێیەم نەچێت، کە بەداخەوە ئێستا مەترسییەکەی هەستی پێ دەکرێت. من دژی هەموو جۆرە کوشتن و پێشێلکردنی مافێکی مرۆڤم و هیوادارم بەزووترین کات کۆتایی بەم جەنگە بێت و هاووڵاتیانی هەموو جیهان پارێزراو بن.

من چالاکوان و ڕۆژنامەوانی سەربەخۆم، هاودامەزرێنەری کورد تەلەگرافم I am an activist,independent journalist, and co-founder of Kurd Telegraph.

لەبیرت بێت