بە مووشەک هێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر

به‌ مووشه‌ك و درۆن هێرش هێرشکرایە سەر فڕۆكه‌خانه‌كی نێودەوڵەتی هەولێر و چەند بنکەیەکی ئەمریکا لەو شارە و له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگریی ئەمریکاوە بەرپەرچیان درایەوە.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، بە پێی سەرچاوەی هەوڵاکان ، لەلایەن سیستمی بەرگری ئەمریکاوە چەند مووشەکێک لە ئاسمانی هەولێر خرایەخوارەوە

ئەوەش دوای ئەوەی لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاندبوو، ئێران بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکاتە ئامانج، روونیشیکردەوە کە ئەم هێرشانە وڵاتانی پەیوەندیدار ناکەنە ئامانج، بەڵکو تەنها لە شوێنە سەربازییەکاندا دەبن.

من چالاکوان و ڕۆژنامەوانی سەربەخۆم، هاودامەزرێنەری کورد تەلەگرافم I am an activist,independent journalist, and co-founder of Kurd Telegraph.

لەبیرت بێت