ئارین و دەوڵەتداری مەسرور بارزانی

دیار هەرکی

حوکمڕانی لە دەستەڵاتی بارزنیەکاندا هێشتا بازنەی خێزانی تێنەپەڕاندووە و توشی دەردی کوڕپەرستی بووە.

پاش سێ دەیە نزیکەی ٣٤ ساڵ بەسەر دامەزراندنی قەوارەی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت. سەرەڕای ئەم ماوە درێژەی لەخۆبەڕێوەبردن، دیمەنە سیاسی و کارگێڕییەکان هێشتا ئاماژە بەوە دەکەن کە تێگەیشتنی ڕاستەقینەی دەوڵەتداری وەک چەمکێکی مۆدێرن و دامەزراوەیی، بە شێوەیەکی گشتی لە ئاستی بڕیاردەرانەدا جێگیر نەبووە

دەوڵەتداری پێناسەیەکە کە تێیدا دامەزراوە نیشتمانی حوکومێکان و یاسا سەروەربێت واتا لە سەرووی هەموو لایەن و بەرپرسێکی تاکو کەسو حزبێت بەڵام،

بەداخەوە ئەوەی لە هەرێمی کوردستان دەبینرێت بەردەوامیی بەڕەوشێک کە تێیدا هێشتا حیزب و بەرپرسە دیارەکان لە جیاتی دەوڵەت و دامەزراوە فەرمییەکان قسە دەکەن بڕیار دەدەن، و ڕێڕەوی گشتی حوکوم ڕانیی دیاری دەکەن. لەجیاتی ئەوەی ئەوان سەرقاڵی حوکمڕانی و دەوڵەتداری بن، نەوەیەک پێبگەیەنن کە چیتر نەکەوێتە ژێر بەزەیی دوژمن، ئەوان خەریکی گەورەکردنی نەوەکانیانن. هەموو شتێکیان بۆ فەراهەم دەکەن، ناو و نازناوی شازادەیان لێدەنێن لەکاتێکدا هەرێمەکەمان نە حاکمی هەیە نە پادشا. مەسرور بارزانی لەجیاتی هاوسەفەرکردنی وەفدێکی پسپۆڕ لەگەڵ خۆی ببات بۆ وڵاتانی خەلیج، ئەوا کوڕەکەی پێشخۆی دەخات بۆ بەهێزکردنی بزنسی خێزانی و پەیوەندی خێزانی لەگەڵ بەچکە خەلیفەکانی ئیمارات!

لەبیرت بێت