هێزەکانی ئەمریکا بنکەی تەنەف چۆڵ دەکەن
ئاژانسی فرانس پرێس دەڵێت ، ماوەی ١٥ رۆژە ئەمریکییەکان لە بنکەی تەنەف ئامادەکاری دەکەن بۆ گواستنەوەی کەلوپەلە سەربازییەکانیان لەو بنکەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، ئاژانسی فرانس پرێس وتی، دوای نزیکەی ١٢ ساڵ هێزەکانی ئەمریکا بنکەی سەربازی تەنەف چۆڵ دەکەن و بەرەو سنووری ئوردن کشاونەتەوە و لە بنکەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە جێگیردەکرێن.
هاوکات بنکەی سەربازیی تەنەف لە ساڵی ٢٠١٤ لەسەر سنووری سوریا و ئوردن بۆ هێزەکانی هاوپەیمانان لە شەڕی دژی داعش بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا، دروستکراوە.


