چەمکی ئەخلاق ئەوەی لە زمانە باوەکاندا پێی ئەوترێ (Ethics / Morality)
فەرهاد عەزیز محمد
ئەو یاساو بنەمایانەی کە دیاری دەکەن چی باشە و چی خراپە لە هەڵسوکەوت و کردارەکانی مرۆڤ.بە زمانێکی سادەتر بنووسم ئەبێ بڵێمئەخلاق بریتییە لە ڕاستگۆیی، ڕێزلێگرتن، یارمەتی دان، دادپەروەری.ئەخلاقیش فێرمان دەکات چۆن باش بین و مامەڵە لەگەڵ خەڵکیدا بکەین.ئەو کەسانەی ڕاستگۆن لە کردارو بەڵێنی سیاسی خۆیاندا پێیان ئەوترێ ئەخلاقی باش و خاوەن بەڵێنئەو کەسانەی ئەتوانن یارمەتی کەسانێک بدەن کە پێویستیان بە یارمەتیە بەمە ئەوترێ کەسێک کە ئەخلاقی باڵایەو بەهاکانی مرۆڤایەتی تێدایە ،کەواتە با بچینە سەر ناوەڕۆکی بابەتەکەلە نیشتمانی ئێمەدا کە کوردستانە،كەمنین ئەو بەرپرس و كار بەدەستانەی بۆ حەزو ئارەزوەکانیان پارەی خەیاڵیان سەرفكردوە.لێرەش دەمێكە ئەخلاق لەكاری سیاسیی بووەتەوە چونکە شوقە و باخ و مەزرعە و ژوری تایبەتی بەشێك لە بەرپرس و شتەكانی تر دورگەیەكی پڕ لە لەزەت و نیعمەت و ئارەزوویان بۆ خۆیان داناوە و پۆست و پارە کارێکی پێ کردوون چیان بوێت ئەیکەن و دەست ناپارێزن و بەردهوامیشن ! یاخوود زۆرجار هەندێ عاشقی پۆست و سەرمایە هەندێ کەس ئەبەنە پێشەوە نەک شیاووی ئەو جێگەیە نین بەڵکوو شیاووی ئەوەن لە چواردەوری دوو دیواردا بن بۆچی ئێمە سەیرێکی نیشتمانەکەی خۆمان نەکەین و بزانین چی ئەگوزەرێ لەپێش چاووی هەموومان ؟بۆچی سەرمان بسوڕمێت خۆ لەم كوردستانەش شتی وا ڕوو ئەدەن و شتی وا ئەبیستین بۆ تاک بە تاکمان هێندە شۆکە تا ماوەیەک هەمیشە لە هزرماندایەو بیری لێ ئەکەینەوە،، كەمنین ئەو بەرپرسانەی كە شوقە و باخ و ئۆتۆمبێلیان بۆ لەزەت و هەوەسی خۆیان لە پارە و داهاتی گشتی كڕیوە بۆ عەشق و كەپڵ و ژێر دەستەکانیان ئەوەی لە نیشتمانی ئێمەدا ڕوو ئەدات بەمانا گشتییەكەی لادان بووە لەهەموو عورف وبەها ومرۆڤ دۆستییەك،بەڵام هەر کاتێک كەشفكرا ئیدی ئەزانین ئەمانەش چ جۆرە شێرپەنجەیەک بوون بۆ گیانی میللەتی ئێمە!لای جووت حیزب لە بری دوورگە، پڕە لە ماڵ و ڤێلا و شوقە و مەزرەعەكان ژورە تایبەتەكان و كرینی دیاری و تەنانەت پێدانی زەوی و پۆست وپلە ،بۆ لەزەتێك و خۆ خاڵی کردنەوەی حەزێکی خۆیان چەند لەسەر داهاتی وڵاتی ئێمە كەوتوە؟كەی كەشف دەبێت؟ئەگەر دونیا ئێستا بەرەو ڕیتمی ئەوە بڕوات بازاڕ سەروەر بێت و نەمانی بەها كار لە گۆڕینی نەخشەكانی ژیان بكات. ئەخلاق و پێگە گرنگ نەبێت،ئەوا لەكوردستان زۆر زۆر لەبەرپرس و چەكل و دارودەستە ئەخلاقیان نەك دورخستووتەوە بەڵكو ناشتوویانەبۆیە لەگەڵ ئەمانەدا ئاسانە رۆژانە دەیان كارەسات ولەزەتخانەی تر لەكوردستان كاری خۆیان بكەن و بەردەوامیش بن !لەزتخانەی هەندێك بەرپرس و كاربەدەستەكانی ئێرە ئەوەندە پڕە لە چیرۆك سەری ڕەش بەچەند چركەیەك سپی دەكات.ڕووخسارێکی جوانیش بە بیستنی جوانیەکەی لەدەست ئەداو ناناسرێتەوەبەڵێ ئا ئەمەیە ئەخلاقی ئەوانەی چەند .دەیەیەکە حاکمی ئەو نیشتمانەن


