کوا مووچەی فەرمانبەران و پێکهێنانی حکومەتەکەتان ؟!!!

ڕاژان ئەحمەد

وەکو لاتان ئاشکرایە نزیکەی ساڵێک و سێ مانگ تێدەپەڕێت بەسەر هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و کە تیایدا یە*کێت*ی و پا*رتی زۆرینەی دەنگەکانیان بە دەستهێنا بەڵام تاکو ئێستا نەیان توانیوە حکومەتێک پێکبهێنن و دەرگای پەرلەمان بکەنەوە.ئەم دوو پارتە سیاسیە دەسەڵاتدارە لە هەمبەر بەرژەوەندییە حیزبی و کەسیەکانیان ململانێکی زۆریان هەیە لەسەر ڕادەست کردنی دەسەڵات و پێکهێنانی کابینەی حکومەتێکی نوێ کە ئەمەش دژی هەموو بنەما دەستوری و دیموکراسیەکانی دونیایە.فەرمانبەران و مامۆستایان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ماوەی زیاتر لە دوو مانگە مووچەکانیان وەرنەگرتووە و هەتا دێت پێشهاتی ناخۆش و بارگرانی زیاتر یەخەی هاوڵاتیانی کوردستان دەگرێت لە سایەی دەسەڵاتی کوردی و نەبوونی مووچە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی خۆیان.لە بابەتی پاڵپشتی کوردانی ڕۆژئاواش هەرچی بەرپرسانی ئەو دوو پارتەیە بێدەنگیان هەڵبژارد و نەیان توانی هاوکاری و پاڵپشتی خوشک و برا کوردەکانمان بن لە ڕۆژئاوا کە ئەمەش دووبارە لاوازی و بێ باکی دەسەڵاتدارانی ئەو دوو پارتە دەردەخات.پێنەدانی مووچەی فەرمانبەران و پێکنەهێنانی حکومەت هیچی تر مایەی قبوڵ کردن نیە و پێویستە بە زووترین کات کێشە ناوخۆی و کێشە حیزبیەکانی خۆیان چارەسەر بکەن و بەرژەوەندی هاوڵاتیان بکەن بە سەرتۆپی کارەکانیان بە پێچەوانەوە دەبێت چاوەڕێی هەموو ئەگەرێک بن کە دژیان بکرێت لەلایەن هاوڵاتیانەوە چونکە کورد هەمووی یەکگرتووە ئێستا و باکی بە زۆڵە کوردەکان نیە کە پێشەوایەتیان بکات.ئێوەیەک کە زۆڵە کورد و بێ مۆڕاڵن شایەنی ئەوە نین کە سەرکردایەتی کورد بکەن ،ئێوە هەر بۆ نۆکەری کردنی بێگانە باشن دەسەڵاتداری بە کەسانی شەلاتی و نەخوێندەوار بەڕێوە ناچێت. دەسەڵات گرتنە ئەستۆ و مەرجەع بوون مانای خزمەتکاری خەڵک بێت نەک وەکو قەلە ڕەش لە سەری ڕەش و دەباشان سەیری خوارەوە بکات ئەزبەنی !

من چالاکوان و ڕۆژنامەوانی سەربەخۆم، هاودامەزرێنەری کورد تەلەگرافم I am an activist,independent journalist, and co-founder of Kurd Telegraph.

لەبیرت بێت