رێکەوتنی رۆژ ئاوای کوردستان لەگەل دیمەشق. …

رەوەند حسن

بە بۆچونی من ئەم رێکەوتنە تاڕادەیەک لەبەرژەوەندی کورد.هەرچەند لە ئاست خواست و داخوازی کوردنیە، بەلام خراپە تا هەلبژاردنی داهاتوو ویلایەتە یگرتووەکانی ئەمریکا لە 2028 ئەنجام دەدرێت.لەبەر دوو هۆکار؟یەکەم : دۆنالد ترامپ کەسێکی بازرگانە نەک سیاسی.دووەم : لە ئێستادا هەموو سەرنجی ئەمریکا لەسەر دورگەی (گریلاندە) و شەری( ئۆکرانیا ) و خۆپیشاندانی (کۆماری ئیسلامی ئێرانە).کەمتر فۆکسی لەسەر سوریا و رۆژهەڵاتی ناوەراستە بەگشتی…کورد لە سووریا لە کۆچبەریبوونەوە بووتە کاراکتەرێکی سەرەکی لە سوریا، راستە رێکەوتن و مەرسوومەکان لە ئاستی خواست و خەون و خوێنی کورد نییە، بەڵام لە شەڕ و دەستکەوتی سفڕ باشترە.کورد لە سووریا، جوگرافیاکەو پێکهاتەی زۆر جیاوازە لە پارچەکانی دیکە، بۆیە بە گەشبینیەوە سەیری دۆخەکە بکەن.بۆیە کورد هەنگاو بە هەنگاو دەبێ بچێتە پێش، بە سوود وەرگرتن لە هەڵەکان و پێداچووبەوە بەخۆی.بەلەم لە هەموویان گرینگتر.ئەوەی نابێت نابێت جارێکتر پشت بە هۆزە عەشایرییانەی ئەو ناچانە ببەستێت.دەمەوێت ئەوەش بلێم.مەرسومی سەرۆکایەتی سوریا، بۆ دانان بەمافی کورد؟وەک: دانان زمانی کوردی و دانان بە خوێندنی کوردی، دانان بە جەژنی نەورۆز خۆ لە خۆیدا دەسکەوتیێکی باشە.

من چالاکوان و ڕۆژنامەوانی سەربەخۆم، هاودامەزرێنەری کورد تەلەگرافم I am an activist,independent journalist, and co-founder of Kurd Telegraph.

لەبیرت بێت