سەرۆکی ماوەبەسەرچوو
نەهرۆ سەباح – چالاکوانی سیاسی
بەداخەوە ئەوەی لە کوردستاندا دەبینرێت تەنها ڤێرژنێکی نوێی بەعسە لە مێژووی سیاسەتی بنەماڵەی بارزانی هیچ جیاوازییەکیان نیە وەک دوانەیەکی لێکچوو وان بەداخەوە دوای کوشتن و بریندار کردنی خۆپشان دەرانی گوندی لاجان.
هەموومان دووبارە شاهیدی ڕووداوێکی تری مێژوویی بووین لە هەرێمی کوردستان و زۆنی زەرد لە شاری هەولێر . بەهۆی داواکردنی مافە بنەڕەتییەکانیان خەڵکی گوندی لاجان لە سنوری هەولێر.
هێزەکانی پارتی نا دیموکراتی کوردستان هەڵیان کوتایە سەر گوندی لاجان سەدان کەسیان لە ماڵەکانیان دەربەدەر کرد و چەندین منداڵی بێتاوان و کەم ئەندام خرانە سەر شەقام ئەوەی من دەی بینم نوێبوونەوەی ١٦ ئەکتۆبەرە لە گوندی لاجان
سیاسەتی بنەماڵەی بارزانی پڕاوپڕە لە نەهامەتی بۆ گەلی کورد لەکاتی هەڵبژاردنە کان مەسرور بارزانی باسی شەڕەکەی هۆتێل لالەزاری دەکرد بە گاڵتە ئامێزەوە دەی ڕوانیە ڕووداوەکە بەڵام ئەوەی لە گوندی لاجان ڕووی دا هیچ جیاوازییەکی نەیە لە گەڵ ئەوە ی لە لالەزار ڕوویدا
بەداخەوە مێژووی حکومڕانی یەکێتی و پارتی مێژوویەکی دوور و درێژیان هەیە کە سەرچاوەی نەهامەتیە کانن بۆ کورد و کوردستان تاکە چارەسەر ڕاپەڕینێکی سەرتا سەریە بۆ ڕاماڵینیان بەتەواوی
دەمەوێ لێرەوە ئەوە بڵێم کە کۆتایی هەموو دیکتاتۆرێکی تینوو بە خوێنی میللەتەکەی لەناو چوونە بە زەلیلی یەکێتی و پارتی دەبێت لەناو بچن بە هەمان شێوەی دیکتاتۆرانی پێشوو


