شه‌ڕی پارتی و یەکێتی لە رێگای میدیاکانەوە.
رەوەند حسین
سوننه و شیعه به‌ڕواڵه‌تیش بێت ناوماڵی خۆیان كۆكردوه‌ته‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، ته‌نیا كورد به په‌رته‌وازه‌یی ماوه‌ته‌وه له كاتێكدا ئێمه له سوننه و شیعه زیاتر پێویستمان به یه‌كریزییه.
هۆكاره‌كان زۆرن به‌ڵام دیارترینیان میدیایه.
بێ هه‌ستكردن به ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی لایك و كۆمێنت ده‌ست بۆ هه‌موو بابه‌تێك ده‌به‌ن، ئه‌وه‌ی ئێستا وه‌كو دوو جه‌مسه‌ر شاخیان له یه‌ك گیركردوه و به‌نزین به‌و ئاگره‌دا ده‌كه‌ن كه‌ناڵی AVA و CHANAL 8.
بۆ كۆكردنه‌وه‌ی لایك و كۆمێنت بێژه‌ر دێته سه‌ر شاشه و داوای روونكردنه‌وه له بافڵ تاڵه‌بانی ده‌كات كه بۆچی بێده‌نگه، له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وه كاری حزبه نه‌ك ده‌زگای میدیایی.
سێ دۆژ دواتر كه‌ناڵ CHANAL 8 بێژه‌رێك ده‌خاته سه‌ر شاشه و به‌هامان ریتم و شێواز داوای روونكرنه‌وه له سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات له‌سه‌ر رووداوه‌كانی گوندی لاجان، ده‌ڵێن بۆچی بێده‌نگه؟
بە بۆچونی من تەنیا کەنالی Rudaw پیشەیانە روداوەکان دەگوازێتەوە نەکەوتۆتە هیچ بەرێیەکەوە.
مه‌رترسیه‌كه لێره‌دایه، زۆرێك له سیاسییه‌كانیش كه‌وتونه‌ته ژێر كاریگه‌ری ئه‌و ستایلی كاركردنه له میدیا كه باشتره به میدیایی تیكتۆك ناو بهێنرێن، قوباد تاڵه‌بانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی قسه‌یه‌ك ده‌كات، هه‌مان رۆژ په‌یامنێر ده‌نێرن له به‌رپرسێكی پارتی ده‌پرسن قوباد تاڵه‌بانی ئه‌وه‌ی گوتوه تاوه‌كو وه‌ڵام بدرێته‌وه.
به‌داخه‌وه له كوردستان زۆربه‌ی میدیاكانی ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای شكاندنی یه‌كتر دروست بونه نه‌ك بۆ خزمه‌تكردنی كورد و پێشخستنی میدیایی كوردی.



Post Comment