نوێنەرەکەی ترەمپ دوا دەکەوێت
هەرچەندە بڕیاربو مارک ساڤایا، نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا بگاتە عێراق و پەیام بە لایەنە شیعەکان بگەیەنێت، بەڵام تائێستا ناوبراو سەردانی بەغدای نەکردووە، دیپلۆماتکارێکیش دەڵێت گرفت لەبەردەم سەردانەکەیدا دروستبوە.
دیپلۆماتکارێکی ئاگادار لە دۆخی عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ڕاگەیاند: مارک ساڤایا لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمەریکی (FBI)ـەوە خراوەتە ژێر لێکۆڵینەوەوە بەوەی دەتوانرێت زانیاریی پێبدرێت یاخود نا.
دەشڵێت: ڕەنگە لێکۆڵینەوەکان هۆکاری دواخستنی سەردانەکەی بێت بۆ بەغدا.
پێشتر لایەنە شیعەکان وەکو کەسێکی “بێ ئەزموون” لە ساڤایا دەڕوانن، ئەمە جگە لەوەی چاودێرانیش پێیانوابوو دانانی ساڤایا پاداشتکردنی بوو لەلایەن ترەمپەوە بەوەی لەکاتی هەڵمەتی بانگەشەدا هاوکاریی کردووە


