سەرەبابەت

کێشەی هەمیشەیمان بێمووچەیی

ئەرسەلان عەلی ڕەشید

خەریکە لە کۆتای مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٥ نزیک دەبینەوە بەڵام هێشتا مووچەی (2) مانگی ڕابردووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان  نەدراوە ،

دوای (٣٤) ساڵ لە حوکم کردن خۆیان و نەوەکانیان لەوپەڕی خۆشی و شادومانی دەژین لە ڤێلاو تەلارەکانین کەچی دواکەوتنی موچەیان پێ چاک نەکراوە و نەخۆشخانەکان بێ دەرمانن ،

  لە سایەی دوو بنەماڵە ڕۆژ بە ڕۆژ میللەت گوزەرانی خراپتر دەبێت لە کاتێکدا مووچە سەرەتایترین مافی هەر هاوڵاتیەکە بەڵام 2 مانگ جارێک پێی دەدرێت .

فەڕزە لەسەر ئەم دەسەڵاتە کە هەموو مانگێک مافی هەر فەرمانبەرێک بدات بەڵام دوو بنەماڵە هەرگیز لە خۆڵ کردنە چاوی میللەت ناوەستن و بەردەوامن لە چەواشە کردن و دزی و گەندەڵیەکانی خۆیان .

مووچە پێویست بوو کێشەیەکی کاتی بێت نەک لەساڵی  (٢٠١٤ ) وە دروست بووبێ و بەدرێژای حوکم کردنی ئەم دوو بنەماڵەیە بێت، هیچکات واز لە سامانی میللەت ناهێنن و تێر ناخۆن وە هیچ کاتێک لە خەمی میللەتەکەیان نەبوون.

بەردەوام خۆیان ژیانێکی شاهانەیان  هەبووە بێ کەم و کورتی بە پێچەوانەی میللەت کە دایم برسی بوون سەرەڕای ئەوەش ژیانێکی بێ مووچەیی و دوور لە هەموو خزمەتگوزاریەکیان بۆ هاوڵاتی دابین کردووە

کچ و کوڕانی ئەم دوو بنەماڵەیە لە وڵاتانی دەرەوەی کوردستان ژیانێکی پڕاو پڕ لە خۆشی و شاهانە دەژین لەسەر قوتی خەڵک
لە کاتێکدا کە سەرچاوەی داهاتەکەیان دیار نییە!! هەروەها ئەم دوو بنەماڵەیە لە خۆشی و ڕابواردندان هەتا ئەم ساتە مووچەی 2 مانگیان بۆ سەرف نەکراوە و چاوەڕێی دەستی دوو بنەماڵەی دیکتاتۆرن.

لەبیرت بێت