سەرەبابەت

میلەت لە خەوی غەفلەتدا

دیار هەرکی

بەهۆی بوونی میدیا و سۆشیال میدیایەکی فراوان وەکو لەشکرێکی گەورە و ئامادە، حەقیقەت لەبەرچاوی هاوڵاتیان ون بووە و ئەمەش وایکردوە تاکی کور هەست بە بوونی کێشە نەکات لەکاتێکدا لە گەورەترین قەیرانی دارایی و مرۆییدایە!
پایزی پار ساڵ بوو کاتێک بەشێوەیەکی فراوان بابەتی تێچووی خوێندنی کوڕە گەورەکەی مەسرور بارزانی و دڵخوازی باپیرەکەیمان بڵاوکردەوە، خەمڵاندنمان بۆ کرد کە بەلایەنی کەوە ملیۆن دۆلار خەرجی خوێندنی ئارین مەسرور بارزانیە لە سەرەتاییەوە بۆ کۆلیژی ساندهێرست، لەکاتێکدا ئێمەی میلەت خەریکی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگابووین دەمانویست ڕێگری لەم جۆرە دەرفەتانە بکەین کە کوڕەکانیان بۆیان ڕەخساوە و کوڕانی هەولێر و دهۆک و سلێمانیش لە بەشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان ئاوی گەرمیان نیە بۆ خۆشۆردن. هەر ئەوکاتە کوڕە ملازمەکەی مەسرور بارزانی ئەپلیکەیشنی زانکۆی سیتی ئۆڤ لەندەنی پڕکردەوە و بە ماستەرێکی ئۆنڵاین لە یاسا دا ئەم زستانە بڵاویکردەوە کە هەڵگری ماستەرە.

خوێندن کارێکی باشە، بەڵام ئەوەی لەم نموونەیەدا خراپە، بەکارهێنانی موڵک و ماڵی دەوڵەتە بۆ خۆ دەوڵەمەندکردن و پرۆسەی بڕاندینگی کوڕانی مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی ئامۆزای کە هەر یەکەیان کۆمپانیا و زانکۆ و ڕێکخراو و کەناڵی تایبەت بەخۆیان هەیە. ئەمە ئەوە یەکلا دەکاتەوە کە حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان گاڵتەجاڕییە، دیموکراسی ئاوێتەی حەزە خێڵەکییە مۆدێرنەکانە. ئەوان زۆریان ناڵاند بەدەست نەخوێندەوارییەوە، دەیانەوێت قۆناخی داهاتوو جیاوازتر بێت و ئەو ڕەخنەیان لێنەگیرێت کە نەخوێندەوارەکان حوکمی میلەتەکەیان دەکەن.

لەبیرت بێت