سەرەبابەت

تۆی گەنجی کورد ئەبێت باوەڕت بەخۆت هەبێت 

ئاسۆ رسول عومەر

تۆی گەنجی کورد ئەبێت باوەڕت بەخۆت هەبێت

سەرەتا لەم پرسیارەوە دەست پێ ئەکەم بۆچی حیزبە داگیرکارەکان کە لەبەرگی خۆماندان داگیرمان ئەکەن؟

یەکێک لەکێشەکان کە ئەمەوێت دەستپێک لەوەوە دەست پێ بکەم کە ئێمە وەک تاک یان گەنجی کورد هەمیشە خۆمان بەکەم بینیوە هەتا ئیستاشی بەدەمەوە بێت هەمیشە وا خۆمان بینیوە ئەبێت وێنەیەکم لەگەڵ فڵان داگیرکار هەبێت ئینجا من هەم یان بەدوای فڵان بکوژەوە بم یان خزمی فیسار بم پاشان من هەم،و هتد.
بۆیە پێش هەموو شت ئەبێت بەشێوەک باوەڕ بەخۆت هەبێت کەتۆ گەنجێکی موسڵمانی باڵای کوردیت ئەبێت خاوەنی کارەکتەری خۆت بیت ئەبێت باوەڕت بەخۆت هەبێت ئەبێت سەرەتا خۆت بنیات بنێی ئیتر واز لەوە بێنە بەدوای ڕەسمەوەبی واز لەوەبێنە بتەوێت ببی بەچەک لەشانی کەس واز لەوەبێنە بۆتۆزێ پارە خۆت بخیتەئاستی داڕزان واز لەوەبێنە تۆ تەنها خەمت ئەوەبێ چۆن خۆش بژیت یان چۆن پارچەئاسنێک بکەیت بەلاقەدتا بەس بڵێ چی ئەبێ چی نابێ بەس تەحلیل بکە ئیتربڵێ من چی بکەم بڵێ منێکی گەنجی کورد لەساڵی وا ٢٠٢٦ چی بکەم نەک وا بیربکەیتەوە دووپارتی زووحاک ئاسا بەسەر سەرتەوەیە هیچت پێ ناکرێ هەر ئەوەی ئیستا ئێمە ئەیکەین لەدەرەوەی نیشتمان وەک چالاکی وەک نامەناردن بۆ پەرلەمان وەک نوسین وەک ئاگاداری کردنی حوکمەتی ئەم وڵاتە لەکارە قێزونەکانیان یان وەک ئەوانەی گەنجانی کەمی ناو نیشتیمان ئەیکەن وەک نوسین وەک چالاکی یان وەک ئەوەی کۆمەڵێک دین پارێز بەرامبەر بەسوکایەتی بەدین ڕووبەڕویان ئەبنەوە کەم نین بەرامبەریان چوونکە گەورەترین دیکتاتۆر تۆی گەنج بەرامبەری بویتەوە نێتت هێنا کارە قێزەونەکانیت لەم سەردەمی تەکنەلۆجیا بەدنیا ناسان ناتوانێت بەردەوام بێت ، ئەمە شەرمەزارییە لەم زەمەنەیا ئەم هەموو گەنجە ئازا زیرەکە چاو کراوەمان هەیە گیرمان بەدەست دوو داگیرکاری بچووکی گرنگنەوە خواردووە بۆیە تۆ وەک گەنج گرنگی هەرگیز خۆت بەبچووک مەزانە تۆ ئەتوانی خاوەنی پەیامێک بی ئەکرێ یەکێک لەئێوە سەرکردەی دواڕۆژبێت.
بیهێنە پێش چاووت گەنجانێک کەهەر بەدوای خۆشی خۆیانەوە بن عاشقی گرتنی ڕەسمێک بن بپرسە ئایا بەمانە هیچ ئەگۆڕێ ؟ ئایا ئەمانە ئەصڵەن هیچیان پێ ئەکرێ؟ بەڵام نەخێر ئەم جۆرانە تازە خۆیان یەکلا کردۆتەوە کە هیچ بن یان زۆرەکەی کۆیللەبن، بۆیە ئەبێت باوەڕت بەخۆت هەبێت چوونکە ئێمە ناچارنین لەبەر ئەوەی کەمی بێ دەسەڵاتین دوای زوڵم و زۆرو زۆرینەی دەسەڵات بکەوین ناچارنین چاو دابخەین لەو هەموو زڵم و زۆرەی کەلە گەل و خاک وشاخ ونەوت وغازو زەویمان ئەکرێت بۆیە ئەبێت تۆ وەک گەنج بڵێی ئێمە چی بکەین ئیستا ببینە زۆربەی ئەڵێ چی ئەبێ یان ئەڵێن چی بوو یان ئەڵێن ئەم زوڵمە کرا ئەو داگیرکارییە کرا ئەو کوشتنە کرا ئەو نەوتە ئەو غازە ئەو سامەن دزرا کەس ناڵێ ئەی لەبەرامبەر ئەمە ئێمە چی بکەین؟ دڵنیابە تۆ هەزارجار بگرە زیاتریش بەدوای زاڵمەوەبیت چەک لەشانیان بیت بکوژیان بیت نوسەریان بیت حیمایەیان بیت کۆیلەیان بیت لەناوماڵیان بیت لەسۆشیال میدیاو میدیایان بیت باشترین پارەت ودەسەڵاتت هەبێت دڵنیابە هیچ نیت ،تۆ کاتێک مانات هەیە کەچی بکەیت یان چیت پێ بکرێت لانی کەم بۆلاواز کردنی زووڵم وزۆرو داگیرکاری ودزی و قاچاخچێتی، تۆ بەچەک هەڵگرتن و حیمایەبون و زوڵم لەخەڵک و کوشتن وتەعداکردن ناگەی بەهیچ بگرە ئەڕۆی بەرەو خواردنی سەری خۆت.

ئەوانەی کەئەڵێن کاکە ئەمان زاڵمن ئەمانە خاوەنی دەسەڵاتن ئەمان بکوژن هیچمان پێ ناکرێت پێیان بڵێن ئەوە ئێوەن هیچتان پێ ناکرێت ئەوە ئێوەن سەرکزو داماون ئەوە ئێوەن بەدوای خۆشی خۆتانەوەن چوونکە بیرتان چووە دنیا لەلەحزاتا ئەگۆڕێ دەسەڵات وەک بینیمان لەیەک شەوا ئەگۆڕێ چوونکە کەس تەصەوری ئەوەی ئەکرد دیکتاتۆرێکی وەک سەدام کەکەس نەی ئەوێرا لەماڵەکەی خۆشیا باسی بکات وەک ئەیان وت دارو دیوارگوێی هەیە بڕوخێت؟ئایا کەس باوەڕی بەوە ئەکرد سیاسەتی دیکتاتۆری سوریا کەنزیکتریانە ڕۆژێک کۆتای یەت؟ وزۆرێکی تریش وەک خۆتان ئەزانن بەڵام ڕویدا گرنگ لێرە ئەوەیە تۆی گەنجی کوردئەونە باوەڕت بەخۆت بێت کەلەناوچونی ئەو دوو حیزبەش لەکوردستان ڕوویدا لانی کەم ئامادەبی بۆ ئەوڕۆژە وەک و خەون ئەم ڕۆژە نەبینی واز لەتەحلیل و تەفسیر بهێنی چوونکە بەتەحلیل هیچت دەست ناکەوێت ئەبێت بیر لەوە بکەینەوە کەسزای ئەو داگیرکارانە بەین کەخەڵکی کۆیلەو بەرهەم ئەهێنن کەلەش فرۆش ئەهێننە وڵاتەکەمان کەخەڵکی زەلیل و سەڵ سوارکەمان لێ دروست ئەکەن بەدزینی سامانەکەمان گرنگ نییە چەند بکوژو چەند دیکتاتۆرن بەقەد سەدام وقەزافی وبەشارو حوسنی موبارەک وشای ئێران دیکتاتۆر نین وئەگەر بەبەرگ وزمانی کوردییەوە واز لەم دیکتاتۆرییە نەهێنن ئەبێت بیرلەوە بکەینەوە کەبەرگەکوردییەکانیان لەبەر لابەرین پاشان سزایان بدەین ئەبێت ئەوسیستەمە لانی کەم لاواز بکەین کەعیزەتی مرۆڤی کوردی باڵا ئەشکێنێت بەڵام هیچ نەبێ لەئیستایا دژی ئەو قەڵەمە خۆفرۆشانەبن دژی ئەو لەش فرۆشانە بن دژی ئەو دەوڵەمەنە داوێن پیسانەبن دژی ئەو ڕێخراوانەبن کە ئەیەن لەدین ولەیەک بونی خێزان وکلتورو داب و نەریتی کوردیە هیچ نەبێ ئەگەر چاری دەسەڵات ناکەن لەئیستایا ڕێگری بکەن لەکەرێتی ئەم جۆرە مشەخۆرانە وپێیان بڵێن ئەم کەرێیتیان بۆناچێتە سەر بەڵام ئەمە چۆن ئەبێت ئەبێت تۆ وەک گەنجی کورد باوەڕت بەخۆت هەبێت وئەتوانی بڵێی من چی بکەم بۆ ئەوەی ڕێگری بکەم لەهێنانی لەش فرۆش لەدزینی سامانی وڵاتەکەم لەبەسەرسواڵکردنی خەڵک بەدروست کردنی عەسکەرتاریەت بەهێنانی قەڵەم فرۆش بەدزی بەقاچاخچێتی و هتد….ئەبێت شەرم بکەین لەخۆمان کەلە ناوچەیەکی دەوڵەمەن ولەخاکێکی دەوڵەمەن ئەژین بەڵام هەتائیستا گەنجێکی کوردناتوانێت خاوەنی سەرەتایترین مافەکانی خۆی بێت بەهۆی زاڵ بونی دووحیزبی بچووکی دزوو چەتەوە ئەبێت شەرم لەوە بکەین دوای ئەو هەموو ساڵە تاکی کورد خەمی پارەی مەعاش و ئاو و کارەبای هەبێت ئەمە قبوڵ نەکرێت بۆیە ئەبێت خۆمان بەگەورە بزانین خۆمان پێ کەم نەبێت باوەڕمان بەخۆمان هەبێت چوونکە ئەمانە بۆیە وان چوونکە تۆی گەنجی کورد خۆت بەبچوک ئەزانی وباوەڕت بەخۆت نییە.
ئەگەر تۆی گەنجی کورد لەم زوڵم و ستەمە توڕە نەبیت و باوەڕت بەخۆت نەبێت ئەی کەی باوەڕت بەخۆت ئەبێت؟
ئەی تۆ نەیکەی کێ بیکات؟
ئێمەچیمان ئەوێت؟
ئێمە ئەمانەوێت خەڵکی کورد خاوەنی دینی خۆی بێت خەڵکی کوردستان خاوەنی مافەکانی خۆی بێت ئیترجیلێک دروست بکەین خەونی ٢+٢=١ بەدی بهێنێت نەک خۆخۆری و دزی وجەردەی وتاڵانی و قاچاخچێتی تۆی گەنج ئەبێت بیر لەشکاندنی ئەم سیستەمە سەقەتەی ئیستا بکەیتەوە بەڵام بۆشکاندنی ئەم سیستەمە سەقەتە دزە کوردنەبووە ئەبێت باوەڕت بەخۆت هەبێت.
چوونکە بیرت هەبێ ئێمە ناسری سبحانیمان هەبووە ئیمەسەعیدی نورسیمان هەبووە ئێمە عووبەیدوڵای نەهریمان هەبووە ئێمە قازی محمدو شێخ مەحمودی حەفیدوشێخی پیرانمان هەبووە کەڕووبەڕوی ئیمپراتۆرە گەورەکان بونەتەوە مرۆڤی باوەڕ بەخۆ بوو بون ، بۆیە بیرت نەچێ وەک گەنجی کورد باوەڕت بەخۆت
هەبێ.

لەبیرت بێت