حەشد و هەرێم ململانێی مان و نەمان

کاوان عەلی قادر

ئەوەی ئێستا حەشدی شەعبی بەرامبەر بە کوردستان دەیکات، نە پاراستنی عێراقە و نە جێبەجێکردنی یاسا؛ بەڵکو پرۆسەیەکی ڕوونی خەفەکردنی قەوارەی هەرێمە. لە کەرکوک و شنگالەوە بگرە تا دەگاتە هێرشە درۆنییەکانی سەر هەولێر، هەمووی یەک پەیامی تێدایە: یان تەسلیم بوون، یان تێکدان.​ناکرێت بەغدا بە پارەی میللەت هێزێک پڕچەک بکات کە ئیشی تەنها هەڕەشە بێت لە دانیشتوانی هەرێم و تێکدانی بژێوییان. ئەمە تەعریبێکی نوێیە بە بەرگێکی مەزهەبی و سەربازییەوە. بێدەنگیی بەرامبەر ئەم واقیعە، مانی تەنها یەک شتە: کورد خەریکە لەژێر پێی گرووپە سێبەرەکاندا هەموو دەستکەوتە مێژووییەکانی لەدەست دەدات. ئیتر کاتی ئەوە هاتووە ئەم هاوسەنگییە چەوتە کۆتایی پێ بێت.

من چالاکوان و ڕۆژنامەوانی سەربەخۆم، هاودامەزرێنەری کورد تەلەگرافم I am an activist,independent journalist, and co-founder of Kurd Telegraph.

لەبیرت بێت