ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان نوری مالیکی و تۆم باراک
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ نێردەی ترەمپ کۆبووەوە و دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی عێراق و شایستە نیشتمانییەکانی داهاتوویان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ هەینی ٢٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، راگەیاندنی نوسینیگەی مالیکی وتی، نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری سوریا کۆبوونەوە و نوری مالیکی، جەختی لە گرنگی پشتگیریکردنی رێڕەوی دیموکراسی و بەهێزکردنی سەقامگیریی سیاسی لە وڵاتدا کردەوە
وتیشی، پێویستە رێز لە سەروەریی عێراق و بژاردەکانی گەلی عێراق بگیرێت، هاوکات جەختی لە بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کردەوە لەو دۆسیانەی جێی بایەخی هاوبەشن.هاوکات تۆم باراک ، ئاماژەی بەو رۆڵە گرنگە کرد کە عێراق دەیگێڕێت لە پرۆسەی چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە و کەمکردنەوەی ئاستی ململانێکان، جگە لە پشتگیریکردنی گفتوگۆ و بەردەوامبوون لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.هەروەها، هەردوولا پابەندبوونیان بە بەردەوامی پەیوەندی و هەماهەنگی لەسەر بابەتەکانی بەرژەوەندی هاوبەش دووپاتکردەوە.


