لەبارەی ئەو هێزەی چوونە سەر ماڵە کوردەکان لە کەرکوک

جارێکی دیکە هێزێکی سوپای عێراق بە ئۆتۆمبیلی سەربازییەوە چوونە سەر گەڕەکی نەورۆز لە کەرکوک و ویستیان دەست بەسەر چەند ماڵێکی کورد نیشیندا بگرن.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ـی شوباتی ٢٠٢٦ هێزێکی سوپای عێراق بە چەند هەمەڕێک چوونەتە سەر گەرەکی نەورۆز لە شاری کەرکوک و دەستیان بەسەر چەند ماڵێکی کوردنیشیندا گرتووە و بە زۆر و لێدان لە خاوەن ماڵەکان لە ماڵەکانیان کردوویاننەتە دەرەوە

دەشڵێت، هێزەکانی سوپای عێراق بە تەواوی گەمارۆی گەڕەکەکەیان داوە و تا ئێستا دەستیان بەسەر سێ خانووی گەڕەکەکەدا گرتووە و دەیانەوێت دەست بەسەر چەند خانوویەکی تریشدا بگرن.هاوکات خاوەن ماڵەکان قسەیان کردوە وتویانە هێزەکانی سوپای عێراق بە لێدان و بە راکێشان خەڵک لە ماڵەکانیان دەکەنە دەرەوە.ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێش هێز چووبوونە سەر ئەو گەڕەکانە بەڵام دوای نیو کاتژمێر لە فشارکردنی دانیشتوانی گەرەکەکە، بە فەرمانی پارێزگاری کەرکوک هێزەکەی سوپای عێراق بە کاتی کشانەوە و لە گەرەکەکە چوونە دەرەوە.ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە، بەبەردەوام هێزەکانی سوپای عێراق بە بیانووی بێبنەما و و جیاواز هەڵدەکوتێتە سەر ماڵە کورد نیشینەکان لە گەرەکە کوردییەکانی شاری کەرکوک و داوایان لێدەکەن ماڵەکانیان چۆڵ بکەن و دەستی بەسەردا بگرن .

من چالاکوان و ڕۆژنامەوانی سەربەخۆم، هاودامەزرێنەری کورد تەلەگرافم I am an activist,independent journalist, and co-founder of Kurd Telegraph.

لەبیرت بێت