٢٧ ساڵ بەسەر دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان تێدەپەڕێت

ـ١٥ی شوباتی ئەمساڵ، ٢٧ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان، کە لە ئۆپەراسیۆنێکی نێودەوڵەتیی ئاڵۆزدا، لەلایەن کۆمەڵێک دەزگای هەواڵگری جیهانییەوە لە نایرۆبیی پایتەختی کینیا دەستگیرکرا و رادەستی تورکیا کرا، دوای چەند دادگاییەک سزای لەسێدارەدان بەسەر ئۆجەلاندا سەپێنرا بەڵام دوای دروستبوونی ناڕەزایەتییەکی گەورە بە تایبەت لە ئەوروپا، سزاکە گۆڕدرا بۆ زیندانیکردنی هەتاهەتایی و دواتر ئۆجەلان گوازرایەوە زیندانی تاکە کەسی لە دوورگەی ئیمراڵ.

ئەو رووداوەی کە لە ١٥ـی شوباتی ساڵی ١٩٩٩ـدا وەک کۆتاییەک بۆ دۆزی کورد وێنا دەکرا، ئەمڕۆ و دوای تێپەڕبوونی نزیکەی سێ دەیەی تەواو، بووەتە چەق و مەرجی سەرەکی بۆ هەر دەستپێکێکی ئاشتییانە لە تورکیا و ناوچەکەدا، لە ئێستادا، کەشێکی جیاواز لە تورکیا و باکووری کوردستان دەبینرێت، چونکە پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەری لەنێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورکیادا وردە وردە بەرەو پێشەوە دەچێت و سەر رێگە دەکەوێت

من چالاکوان و ڕۆژنامەوانی سەربەخۆم، هاودامەزرێنەری کورد تەلەگرافم I am an activist,independent journalist, and co-founder of Kurd Telegraph.

لەبیرت بێت