ڕۆژئاوای کوردستان؛ لەنێوان مێژوویەکی ڕەسەن و سێبەری ڕەشی تەعریبدا

کاوان عەلی قادر

مێژووی کوردانی ڕۆژئاوا (کوردستانی سووریا)، تەنیا گێڕانەوەی ڕووداوەکان نییە، بەڵکو مێژوویەکی پڕ لە ململانێ و خۆڕاگرییە بۆ پاراستنی ناسنامەیەک کە ساڵانێکی زۆرە ڕووبەڕووی پڕۆژەی (تەعریب) دەبێتەوە. وەک چالاکوانێکی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ، ئەرکی سەرشانمە بە بەڵگەی مێژووییەوە ڕاستییەکان بخەمە ڕوو.ڕەسەنایەتی لە قووڵایی مێژووداکوردانی ڕۆژئاوا دانیشتووی ڕەسەنی ئەم خاکەن. بەپێی لێکۆڵینەوە ئەنترۆپۆلۆژییەکانی ڕۆژهەڵاتناسی وەک (باسیل نیکیتا)، ڕەگی ئەم گەلە دەچێتەوە سەر شارستانییەتە دێرینەکانی وەک میتانی و هۆرییەکان کە سێ هەزار ساڵ پێش زایین لەم ناوچانەدا جێگیر بوون. ئەمە دەیسەلمێنێت کە کورد پێش هەموو سنوورە سیاسییەکان لێرە بووە. تەنانەت پێگەی کورد لە سەدەی دوانزەی زایینیدا بەهۆی دەسەڵاتی ئەیوبییەکانەوە گەیشتە ناو جەرگەی دیمەشق، کە تا ئێستاش گەڕەکەکانی (ساروجە و ڕوکنەددین) وەک مۆرکێکی کوردی لەو شارەدا ماونەتەوە.پلانەکانی سڕینەوەی ناسنامەدوای دابەشکارییەکانی سایکس-پیکۆ، کوردانی ڕۆژئاوا کەوتنە ناو سنوورێکی دەستکرد. لەوێوە زنجیرەیەک پلانی ڕێکخراو بۆ سڕینەوەی کورد دەستی پێکرد. مێژوونووس (جۆردی تێجێل) لە لێکۆڵینەوەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات کە چۆن لە ساڵی ١٩٦٢دا بە سەرژمێرییەکی نادادی، ناسنامە لە هەزاران کورد زەوتکرا.دواتر پڕۆژەی شۆڤێنییانەی (محەمەد تەڵەب هیلال) لە ساڵی ١٩٦٥ و جێبەجێکردنی “پشتوێنی عەرەبی” لە ساڵی ١٩٧٣دا، گەورەترین گورز بوون لە دیمۆگرافیای ناوچەکە. ئامانجی ئەم پڕۆژانە تەنیا نیشتەجێکردنی عەرەب نەبوو لەسەر خاکی کوردان، بەڵکو هەوڵێک بوو بۆ پچڕاندنی پەیوەندیی نێوان پارچەکانی کوردستان.ئازاری هاوبەش: قامیشلۆ و دووزخورماتوووەک چاودێرێک دەڵێم؛ عەقڵییەتی داگیرکەر لە قامیشلۆ و دووزخورماتوو یەکە. ئەو کارەساتەی لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ لە باشووری کوردستان و ناوچە دابڕێنراوەکان ڕوویدا، درێژکراوەی هەمان ئەو عەقڵییەتە بوو کە زەویی کوردی بە تاڵان دەبرد. بەپێی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکانی (هیومان ڕایتس وۆچ)، پرۆسەی تەعریب لە هەردوو وڵاتدا بە یەک شێواز و بە بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەڕێوە چووە.ئەوەی ئەمڕۆش لە ساڵی ٢٠٢٦دا دەیبینین، کە بە ناوی ئایین و مەزهەبەوە هێرش دەکرێتە سەر ژن و منداڵی کورد و بە “بەراز” و “دژە ئایین” ناومان دەبەن، تەنیا بەردەوامیی ئەو ڕقە کۆنەیە. بەڵام ئێمە وەک گەلی کورد، هەمیشە ویستوومانە ئاشتی و ئاسایش بەرقەرار بێت و خاکەکەمان بۆ کەس چۆڵ ناکەین.

من چالاکوان و ڕۆژنامەوانی سەربەخۆم، هاودامەزرێنەری کورد تەلەگرافم I am an activist,independent journalist, and co-founder of Kurd Telegraph.

لەبیرت بێت