ئەحمەد شەرع: پابەندین بە دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد لە چوارچێوەی دەستووردا

ئەمڕۆ سێشەممە، ٣ـی شوباتی ٢٠٢٦، سەرۆکایەتیی سووریا، لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی وڵاتەکە، لە کۆشکی شەعب، پێشوازیی لە شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد (ئەنەکەسە) کرد.

بە پێی راگەیەنراوەکە، لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، ئەحمەد شەرع جەختی کردەوە لەسەر پابەندبوونی تەواوی دەوڵەت بە دەستەبەرکردن و پاراستنی مافی هاوڵاتییانی کورد، وەک پێکهاتەیەکی سەرەکیی وڵات، بە جۆرێک کە لەگەڵ مادە و بڕگەکانی دەستووری وڵاتدا بگونجێت.لای خۆیەوە، شاندی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد، خۆشحاڵیی خۆیان بە دەرچوونی مەرسوومی سەرۆکایەتیی سووریا ژمارە ١٣ دەربڕی و بە گەرمی پێشوازییان لێ کرد.لە راگەیەنراوەەکەدا هاتووە، شاندەکە دەرچوونی مەرسوومەکەیان بە هەنگاوێکی ستراتیژی و گرنگ وەسف کرد لە پێناو چەسپاندنی مافەکان و پاراستنی تایبەتمەندییە کولتووری و کۆمەڵایەتییەکانی پێکهاتەی کورد لە سووریا.

من چالاکوان و ڕۆژنامەوانی سەربەخۆم، هاودامەزرێنەری کورد تەلەگرافم I am an activist,independent journalist, and co-founder of Kurd Telegraph.

لەبیرت بێت