لە سەروبەندی ساڵیادی تیرۆری هێرش عومەردا
داریان سامان
ساڵیادی شەهید مامۆستا هێرش عمر. شەهیدی نان و ئازادی . شەهید هێرش شەهیدی ڕێگای ڕاستی و هەق بێژی،شەهیدی وتنی قسەی هەق و ڕەق درووست، شەهید بوون لە پێناو ئازادی و دادپەروەری و هەژاران ، شەهید هێرش ئەڵێ ئەمرم بەڵام خاوەنی مێژوویەکم کێلی قەبرەکەم لە هەموو مێژووی ئەوان جوانترو بەرزترو شەکاوەترە، ئێمە ئەمڕۆ بۆ هەمیشە دەست لەسەر سینگ ڕادەوەستین بۆ بەرزو پیرۆز ڕاگرتنی، شکۆی مامۆستا هێرش بە تایبەتی و سەرجەم شەهیدانی هەق بە گشتی ، وە پرسەو هاو خەمی خۆمان بۆ بنەماڵەی شەهید دووپات دەکەینەوە وە خۆشمان بە بەشێک لە بنەماڵەی شەهید دەزانین مامۆستا هێرش کەسایەتیەکی گەورەی هەبوو. گەورەی شەهید لەوەدا بوو کە هەرچەندە بە تەمەن بچووك بوو بەڵام ئاکار و رەفتارو گوفتاری ڕابەری تێدا بوو شەهید سەر بە هیچ لایەنێکی سیاسیش نەبوو بەڵام لە پێناو ووشیار کردنەوەو بەدەست هێنانی مافە زەوت کراوەکانی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا ئەم ڕێبازە پڕ شکۆیەی هەڵبژارد تا ئەو کاتەی بەناهەق شەهید کرا!
مامۆستا هێرش لە پەیمانگا وانەی زمانی عەرەبی و ئاینی بە خوێندکارەکانی دەوتەوە لە داڕشتن و ئەدەبی عەرەبیدا خوێندکارەکانی گۆش دەکرد بە بیری ئازادی و دادپەروەری و خۆشەویستی نیشتیمان و بەها نیشتیمانیەکانی بۆ خوێندکارەکانی شی دەکردەوە فێری دەکردن ژیان چیە، ئازادی چیە، هەق چیە چۆنە، پێکەوەژیان چیەو چۆنە، ئەرکی تاک و ئەرکی گشتی چیەو چۆنە وەسفی شەهیدی بۆ دەکردن کە پلەو پایەی چەند بەرزە و گەورەیە لای خوا ، زۆر بەداخەوە کۆچی مامۆستا هێرش خەسارەتێکی گەورەیە لە پڕۆسەی پەروەردەو فێرکردن کە هەرگیز قەرەبوو ناکرێتەوە مامۆستا هێرش لە ژیانیدا مێژوویەکی پڕ شکۆی تۆمارکرد وە مردنەکەشی شکۆمەندانە بوو کە هەزاران هەزار تاکی ئەم کۆمەڵگایە کە لەبەر نەبوونی و گەندەڵی و نادادی ڕۆژانە خۆزگەی پێدەخوازن !!
مامۆستا هێرش گەرچی بە جەستە لامان نیە بەڵام فێری کردین ڕەخنە بگرین و چۆن هەڵوێستی خۆمان هەبێ لەبەرامبەر پرسە نیشتمانی و گشتیەکاندا، لە کۆتاییدا ئەڵێم ڕۆحی مامۆستا هێرش عوومەرو سەرجەم شەهیدانی تر شاد بێ و جێگایان بەهەشت بێ ان شاء اڵلە
داریان سامان


