بارۆدۆخی موچەخۆران لەوپەڕی خراپیدایە
سان شیروان
هیچ کەس و لایەن و بەرپرسێ تا ئێستا کارێکی نەکردوە بۆ خەڵکی، شایەنی ئەوە بێت باسبکرێت. دوو حیزبی بێباک و دزی کوردستان یەکێتی وپارتی دەستی پیس و خوێناوی خۆیان ناوەتە ژیانی خەڵکی . لە پاڵ هەموو گەندەڵی و دزی و کوشتن و تیرۆر کردنی خەڵکی. نەبوون و نەدانی موچە باسی گەرمی هەموو ڕۆژی خەڵکی کوردستانە . موچەخۆران هەموو ڕۆژێک ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان بە ڕێکی و بێ گرفت دەبەنە سەر بەڵام دوو بنەماڵەی دز و خۆسەپێن لە ساڵێکدا چەن موچەیەک دەدەن بە خەڵکی . داهاتی کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاد دەکات بەڵام خەڵکی هەر برسییە .
یەکێتی و پارتی وەک کارتی فشار و بێزار کردنی خەڵک و گاڵتە پێکردن بە تاک بە تاکی کورد ئەم کارە ئەکەن .
شایستە دارایەکانی موچەخۆران مافی ڕەوای خۆیانە بەڵام دەسەڵات چونکە دز و بێباکە چونکە خۆ فرۆش و خاک فرۆشن چونکە چاوی برسیەیان تێر نابێ بژێویی و ژیانی خەڵک دەکەن بە یاری و گاڵتە و گەمەی سیاسی خۆیان بەڵام دەسەڵاتی خۆسەپێن ستەم و زوڵم تا سەر نابێت .ڕۆژێ پێگەبو و دەسەڵاتان ئەگاتە لاری و لەناودەچن .


