سەرەبابەت

ئێمە

ئێمە کۆمەڵێک نوسەر و ڕەخنەگری کوردین کار دەکەین بۆ گەیاندنی هەواڵ و بۆچوون و بەدواداچوون و بیر و ڕا جیاوازەکان. هیچ سانسۆرێک لەسەر کارەکانمان نیە، بە لەبەرچاوگرتنی بنەمای زانیاری دروست، دوور لە چەواشەکاری و لایەنگیری بۆ لایەنێکی دیاریکراو کار دەکەین. ئامانجمان هۆشیاری کۆمەڵگا و باشترکردنی حوکمڕانییە لە هەرێمی کوردستان.

ئێمە بەشێوەیەکی سەربەخۆیانە کاردەکەین بەڵام بێلایەن نین، ئێمە لایەنی ستەملێکراوان و کۆمەڵگای کوردستانمان هەڵبژاردوە و دەمانەوێت پردێک بین بۆ گەیاندنی پەیامەکانیان بە ڕەچاوکردنی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی و میدیایی

ئێمە پاڵپشتی دارایی لە هیچ لایەنێک وەرناگرین، سەرجەم تێچووەکانی ئەم پڕۆژە میدیاییە بەخۆبەخشیی لەلایەن دەستەی بەڕیوەبردنی میدیای کورد تەلەگرافەوە دابین دەکرێت.

دەستەی بەڕێوەبردنی کورد تەلەگراف
١. ڕێژوان عەبدوڵا